حوسێن عوسمانی گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی مەهاباد دوای ١١ مانگ سەر لەنوێ لە بەندیخانەی مەهابادەوە گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە.

٢ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٩:٣٣

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی مەهاباد دوای ١١ مانگ سەر لەنوێ لە بەندیخانەی مەهابادەوە گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٢٣ی سێپتامبری ٢٠١٩)، حوسێن عوسمانی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەهاباد جارێکی دیکە گەڕێندراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە و ئێستا لە بەندی سیاسی ئەو بەندیخانە ڕاگیراوە.

ئەو بەندکراوە سیاسیە ١١ مانگ پێش لە بەندیخانەی ئورمیە بۆ بەندیخانەی مەهاباد گوازرابوویەوە.

حوسین عوسمانی ڕێکەوتی ١٢ی ڕەشەممەی ٢٧١٣ (مارسی ٢٠١٣) لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و ساڵی دواتر لە گەڵ دوو هاو پەروەندەی دیکەی بە ناوەکانی ”سابیر شێخ عەبدوڵڵا“ و ”دیاکۆ ڕەسووڵ زادە“  لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەحمەد جەوادی کیا بە تۆمەتی ئەنجام دانی تەقینەوەکەی ساڵی ٢٧١٠ (٢٠١٠)ی شاری مەهاباد و ئەندامەتی لە کۆمەڵە حوکمی سێدارە لە پێش چاوی خەڵکیان بە سەردا سەپا.

حوکمی سێدارەی حوسین عوسمانی دوو ساڵ دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوە هەڵوەشایەوە و دواتر حوکمەکەی بۆ ١٥ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

ئەو بەندکراوە سیاسییە لە ماوەی ٦ ساڵی ڕابردوودا بە بێ هەبوونی مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی لە بەندیخانەکانی ئورمیە و مەهاباد ڕاگیراوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە