حیسام عەبدوڵڵاهی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

حیسام عەبدوڵڵاهی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

16:45 - 26 October 2020

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی سونە مەزهەبی خەڵکی کرماشان کە لە شاری زاهیدان دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)،  حیسام عەبدووڵڵاهی هاووڵاتی کوردی خەڵکی کرماشان پاش زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ بەندکران لە بەندیخانەی زاهیدان، بە دانانی بارمتەی ٤٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

 ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٣ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی زاهیدان ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلووچستان دەستبەسەر کرابوو.

حیسام عەبدوڵڵاهی خوێندکاری حوجرەی زانیستی زاهیدان بووە و ناوەندە ئەمنییەکان تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی“یان خستووەتە پاڵی نابراو.