حیسام عەبدوڵڵاهی بۆ بەندیخانەی زاهیدان گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی سونە مەزهەبی خەڵکی کرماشان کە لە شاری زاهیدان دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

١٩ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٩:٠١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی سونە مەزهەبی خەڵکی کرماشان کە لە شاری زاهیدان دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، حیسام عەبدووڵڵاهی هاووڵاتی کوردی خەڵکی کرماشان پاش سێ حەفتە دەستبەسەر کران بۆ بەندیخانەی ناوەندیی زاهیدان گوازراوەتەوە و ئێستا لە بەندی قەرەنتینەی ئەو بەندیخانەیە ڕاگیراوە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو بەندکراوە کوردە، حوکمی بەندکرانی یەک مانگە بۆ ناوبراو دەرچووە و بڕیارە دوو حەوتووی دیکە بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد بکرێت.

 ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٣ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی زاهیدان ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلووچستان دەستبەسەر کرابوو.

حیسام عەبدوڵڵاهی خوێندکاری حوجرەی زانیستی زاهیدان بووە و ناوەندە ئەمنییەکان تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی“یان خستووەتە پاڵی نابراو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە