حەمید فرووزش خەڵکی کرماشان پاش سێ مانگ هێشتا دەستبەسەرە

حەمید فرووزش خەڵکی کرماشان پاش سێ مانگ هێشتا دەستبەسەرە

17:48 - 25 February 2020

 

هەنگاو: ناسنامەی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی کرماشان کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو، بۆ هەنگاو ئاشکرا بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”حەمید فرووزش“ لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوای ئەو شارە ڕاگیراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەمید فرووزش لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دەستبەسەر کراوە و پاش سێ مانگ هێشتا دادگایی نەکراوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە حەمید فروزش پێشتریش بە تۆمەتی ”بێ ڕێزی بە پیرۆزییەکان و پڕوپاگەندە دژی نیزام“ بۆ ماوەی ١٤ مانگ دەستبەسەر کرابوو.

هەتا ئێستا ناسنامەی ٣٢ کەس لە گیراوانی مانگی خەزەڵوەری کرماشان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ ڕەزا جابری ٢_ موبین مورادی ٣- محەمەد . م ٤_ عەلی زولفەقار نەسەب ٥_ محەمەد یاری ٦_ خەلیل ئەسەدی بووژانی ٧_ مەحیەدین ئەسغەری (سنە) ٨_ سوحبەتوڵڵا ئومیدی ٩_ سەجاد نادری (١٤ سالە) ١٠_ پەرهام نادری (١٦ ساڵە) ١١_ پوریا نادری (١٨ ساڵە) ١٢_ ئارمان حەیدەری ١٣_ کاکەمیر دەروێشی ١٤_ شەهریار ئەحمەدی ١٥_ عەلی عوسمانوەند ١٦_ هێرش محەمەدی ١٧_ کوروش محەمەدی ١٨_ داریوش محەمەدی ١٩_ نادر ڕەزایی ئابتاف ٢٠_ نادر عەزیزی ٢١_ سیرووس عەزیزی ٢٢_ ڕەسووڵ سریلانی جەلالوەند ٢٣_ پەرویز کەدیوەریان ٢٤_ مێهدی عەبدالی ٢٥_ عەلی مووسەوی ٢٦_ یونس ڕەحیمی ٢٧_ کەدیوەریان ٢٨_ ئیحسان ٢٩_ میلاد ٣٠_ فەرهاد عامریان ٣١_ ڕەزا ئومیدی یاریجانی ٣٢_ حەمید فروزش.