خۆکوشتنی پیاوێکی تەمەن ٦٢ ساڵ لە مەهاباد

10:01 - 4 November 2019

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی بە ساڵاچووی خەڵکی مەهاباد بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٣ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی خەڵکی گوندی ”ئاڵبڵاغ“ سەر بە شاری مەهاباد بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی کوشتووە.

ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٦٢ ساڵەیە ”عومەر محەمەدعەلی پوور“ ڕاگەیەندراوە کە خۆی هەڵواسیوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا ١٠ پیاو کە تەمنیان سەرووی ٥٠ ساڵ بووە لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.