خۆکوشتنی پیاوێکی تەمەن ٨٠ ساڵ لە ئورمیە

خۆکوشتنی پیاوێکی تەمەن ٨٠ ساڵ لە ئورمیە

13:18 - 3 August 2022


هەنگاو: چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

پیاوێکی تەمەن ٨٠ ساڵی خەڵکی گوندی چاوڕەش سەر بە پارێزگای ئورمیە بە ناوی محەممەد ئەمین جانعەلی پوور  ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم هاووڵاتییە باوەگەورەی مەتین مستەفایی تەمەن ١٣ ساڵە کە دوو هەفتە پێش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە گوندی چاوڕەش نزیک بە ٣٠ بنەماڵە دەژین و ئەمە پێنجەمین خۆکوشتنە کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو لەم گوندە تۆمار دەکرێت. پێشتر سێ ژن لەم گوندە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.