خۆکوشتنی کچێكی لاوی خەڵکی مەریوان

14:36 - 22 April 2019

 

هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی مەریوان بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە (١ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ٢١ی ئاوریلی ٢٠١٩) کچێكی تەمەن ١٨ ساڵی  خەڵکی مەریوان بە ناوی “دڵنیا رەحمانی” کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دڵنیا دەزگیراندار بووە و بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.ناوبراو پیشتریش دووجار ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە.

 ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند ، ئەو کچەبە کەڵک وەرگرتن چەکی تاپڕ خۆی کوشتووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای بەهارەوە ١٣ ژن و کچ لە کوردستان خۆیان کوشتووە.