خۆکوشتنی ٣٠ کەس لە کوردستان لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا

00:03 - 21 May 2019

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی هەتاویدا بەشێوەی نێونجی هەر ڕۆژ کەسێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆی کوشتووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لە ماوەی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا (٣٠ ڕۆژی ڕابردوو) لانیکەم ٣٠ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە کە ١٧ کەسیان ژن و ١٣ کەسیان پیاو بوون.

لە نێو ئەو سی کەسەدا کە خۆیان کوشتووە ٤ منداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ هەیە و ٣ کەسیش تەمنیان سەرووی ٥٠ ساڵ بووە.

 

هۆکاری خۆکوشتنەکان

کێشەی خێزانی: ١٦ حاڵەت (١١ ژن و ٥ پیاو).

هەژاری و بێکاری: ٩ حاڵەت (٢ ژن و ٧ پیاو).

کێشەی دەروونی: ٣ حاڵەت (٣ ژن).

بە شوودانی زۆرەملێ: ١ حاڵەت (١ ژن).

نادیار: ٢ حاڵەت (١ ژن و ١ پیاو).

 

خۆکوشتن بە پێی پارێزگاکان

ئیلام: ٤ حاڵەت (٢ ژن و ٢ پیاو).

کرماشان: ٧ حاڵەت (٣ ژن و ٤ پیاو).

سنە: ١٠ حاڵەت (٦ ژن و ٤ پیاو).

ئورمیە: ٩ حاڵەت (٦ ژن و ٣ پیاو).

 

شێوەی خۆکوشتن

خۆهەڵواسین: ٢٠ حاڵەت (١٠ ژن و ١٠ پیاو)

بە چەک : ٣ حاڵەت (٢ ژن و ١ پیاو).

حەب و ژار : ٤ حاڵەت (٢ ژن و ٢ پیاو).

خۆسووتاندن: ٣ حاڵەت (٣ ژن).