دوو دەستبەسەرکراوی خۆپێشاندانەکانی ئورمیە بۆ بەندیخانە گوازرانەوە

دوو دەستبەسەرکراوی خۆپێشاندانەکانی ئورمیە بۆ بەندیخانە گوازرانەوە

19:47 - 10 December 2019

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوون، بۆ بەندیخانەی ناوندیی ئەو شارە گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (٩ی دێسامبری ٢٠١٩)، دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ئورمیە بە ناوەکانی ”مەنسوور زەینالی زادە“ و ”پەرویز ناسری“ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراونەتەوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٩ی سەرماوەز (٣٠ی سێپتامبر) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە بە نیسبەت بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەستبەسەر کرابوون.