دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە سزای ١٤ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا

دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە سزای ١٤ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا

10:19 - 10 October 2021

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە کە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە هەر کامەیان سزای ٧ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە رۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە بە ناوەکانی "کامیل جەباروند" و "ئەنوەر چالشی" لەلایەن لقی یەکەمی دادگاهی شۆرشی ئورمیە هەر کامەیان سزای ٧ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سزا بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی" لە ڕێگەی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەسەریاندا سەپێندراو و لە ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە بە شێوەی فەرمی بەم دوو هاووڵاتییە ڕاگەیاندراوە.

ئەنوەر چالشی خەڵکی گوندی "لورزینی" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە و کامیل جەباروەند خەڵکی گوندی "چریک ئاوا" ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢ی دێسامبری ٢٠٢٠) لەگەڵ هاووڵاتیەکی دیکە بە ناوی موسا ئالووسی خەڵکی گوندی "لەندی سەروو" لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەلمەهدی سپای ئورمیە گوازراونەتەوە.

موسا ئالووسی دوای ماوەیەک دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە ئازاد و کامیل جەباروەند و ئەنوەر چالشی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٤ی ژانویە ٢٠٢٠) دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکانیان بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرانەوە و تا ئەم کاتە بە بێ مافی مەرەخەسی لەو بەندیخانەیە ڕاگیراون.