دوو چالاکی کرێکاری بۆ زیندانی سنه راگوێزران

23:04 - 14 May 2018

 

هەنگاو: دوو چالاکی کرێکاریی کوردی خەڵکی شاری سنه، پاش ٢ حەفتە مانەوە لە ژوورە تاکە کەسییەکانی ئیتلاعاتی سنە، گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ئەمڕۆ دووشەمە (٢٤ز بانەمەڕ/ ١٤ی مەی) "ئەمیر شەهابی و یەدی سەمەدی" دوو چالاکای کرێکاریی کوردی خەڵکی شاری سنه، پاش ١٣ ڕۆژ ڕاگیران لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە.

ئەو دوو چالاکە کرێکارییە، ڕۆژی سێشەممە (١١ی بانەمەڕ / ١ی مەی) لە رێوڕەسمی رۆژی جەهانیی کرێکاراندا لە شاری سنە دەستبەسەر کرابوون.

هەروەها، لە رێکەوتی ١٧ بانەمەڕدا ئارمین شەریفە چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.