دژایەتی لێکۆڵەر لەگەڵ ئازادی کاتی زارا محەمەدی

هەنگاو: دوای تێپەربوونی چوار مانگ لە دەستبەسەر کرانی زارا محەمەدی چالاکی مەدەنی دانیشتووی شاری سنە و کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە لەگە

١٣ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١١:٠٦

 

هەنگاو: دوای تێپەربوونی چوار مانگ لە دەستبەسەر کرانی زارا محەمەدی چالاکی مەدەنی دانیشتووی شاری سنە و کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە لەگەڵ ناوبراو، لێکۆلەرەکەی دژایەتی ئازادی کاتی ناوبراو دەکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، بنەماڵەی زارا محەمەدی دوای چوارمانگ لە دەستبەسەرکرانەکەی، توانیویانە چاویان بە زارا بکەوێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی محەمەدی لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، لێپرسنەوەی زارا کۆتایی هاتووە و ئیستا چاوەڕوانی بەڕێوە چوونی دانیشتنی دادگا دەکات. بەڵام لێکۆڵەرەکەی دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە ئیزنی نەداوە کە زارا بە دانانی بارمتە ئازاد بکرێت.

زارا محەمەدی، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خەرمانانی ٢٧١٩(١٨ی سێپتامبری ٢٠١٩) دوای چوارمانگ دەستبەسەر کران بە بێ ئاگاداری بنەماڵە و پارێزەرەکەی ڕەوانەی لقی دووی دادگای شۆرشی سنە کرا کە بەبێ ئەوەی دادگایی بکرێت گەڕێندرایەوە بۆ دەستبەسەرگە.

زارا محەمەدی، ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی جۆزەردانی ٢٧١٩ ( ٢٣ی مەی ٢٠١٩) دوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیان کوتایە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا. هاوکات دوو ئەندامی دیکەی ڕێکخراوی نۆژین بە ناوەکانی ڕێبوار منبەری و ئیدریس منبەری دەستبەسەر کرابوون کە دوای چوار ڕۆژ ئازاد کران، بەڵام زارا پاش مانگێک هێشتا دەستبەسەرە و ئازاد نەکراوە.

ئەنجومەنی نۆژین یەکێک لە ئەنجومەنە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیەکانی پارێزگای سنەیە کە لە چەند شاری ئەو پارێزگایە وەکوو سنە، کامیاران، دێولان، سەقز و بانە لقی هەیە و چالاکی دەکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە