دەستبەسەرکرانی دوو برا لە سنە

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە دوو برایان دەستبەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوازراونەتەوە.

١٤ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ٢٠:٢٠

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە دوو برایان دەستبەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوازراونەتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٣ی مەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی “موسا ڕەحیم پوور” و دوو کوری ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

ناسنامەی ئەو دوو برا  کە دەستبەسەر کراون “تاریق ڕەحیم پوور” و “ بنیامین ڕەحیم پوور” ڕاگەیەندراوە. ئەو دوو کەسە خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ و دانیشتووی شاری سنە بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو دوو برایە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکەومەتی ئێران دەستبەسەر کراون و چارەنوسیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە