دەستبەسەرکرانی دوو ژنی چالاکی کورد لە تاران

هەنگاو: دوو ژنی چالاکی کورد لە تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

١٧ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ٠٨:٣٥

 

هەنگاو: دوو ژنی چالاکی کورد لە تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پیی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی سێشەممە ١٥ی رەزبەری ٢٧٢٠ ( ٦ی ئوکتوبری ٢٠٢٠) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران دوو چالاکی کوردیان بە ناوەکانی " ئەندیشە سەدری" و ”ندا پیرخزریان“ دەستبەسەر کردووە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆیەکانی دەستبەسەرکرانی ئەندیشە سەدری و ندا پیرخزریان کە هردوویان خەڵکی شاری سنەن و ئەو تۆمەتانەی رووبەروویان کراوەتەوە، بۆ هەنگاو روون نەبۆتەوە.

شایانی باسە کە ئەندیشە سەدری خوێندکاری بەشی هونەر و شێوەکارییە کە پاش دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی ناڕوون بەڕێ کراوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکە کە لوقمان پیرخزریان باوکی ندا هەر ئەو ڕۆژە دەستبەسەر کراوە، بەڵام هەنگاو ناتوانێ ئەمە پشتڕاست بکاتەوە. لوقمان پیرخزریان پەیکەرتاش و یەکێک لە بەندکراوانی سیاسی پێشووی کوردە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە