دەستبەسەرکرانی ١٠ هاووڵاتیی دیکه لە بۆکان

دەستبەسەرکرانی ١٠ هاووڵاتیی دیکه لە بۆکان

14:03 - 21 January 2021

 

هەنگاو: هاوکات لەگەڵ شەپۆلی دەستبەسەرکرانەکان لە شاری بۆکان لانیکەم ١٠ هاووڵاتی دیکە لەم شارە دەستبەسەر کراون و بەمەش ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ڕۆژی سێشەممەی ئەو شارە گەیشتە ١٨ کەس.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ریکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار ٢٧٢٠ (١٩ی ژانویەی ٢٠٢١) هێرشیان بردووەتە سەر گوندی لەگز و عەباساوا و لانیکەم ١١ هاووڵاتیان دەستبەسەر کردووە بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

ناسنامەی ئەو کەسانە بە شێوەی خوارەوە بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە:

١-ڕەشید ئەحمەدی ٢- محەممەد ئەمین ئەحمەدی ٣- ڕەزا زەندی ٤- فەرهاد زەندی  ٥- حوسەین ڕەسووڵپور ٦- ئەیوب ڕەسووڵپور ٧- حامد ڕەسووڵپور ٨- سەلاحەدین حاجی ڕەسووڵپور٩- محەمەد زەندی ١٠- سیروان محەمەدپور ١

ئەم ١١ هاووڵاتیە دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووس و تۆمەتەکانیان لەبەردەست نیە.


هەمان ڕۆژی ٨ هاووڵاتی دیکە لە شاری بۆکان بە ناوەکانی ڕۆژین محەممەدپور، فەربا ئەحمەدی، حوسەین مێهرەبان، هێرش رەسووڵپور، فواد محەمەدپور، قادر رەسووڵپور، محمەمەد حاجی رەسووڵپور، عەل زولفی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەرکراون.