دەستبەسەرکرانی ئومێد ئیبراهیمی بەندکراوی سیاسی پێشوو دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ

ئومێد ئیبراهیمی بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی شنۆ ڕۆژی دووشەممە ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) دوای بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە.

١ خەرمانان ٢٧٢٢، ٠٩:٠٧


هەنگاو: سێشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٢

ئومێد ئیبراهیمی بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی شنۆ ڕۆژی دووشەممە ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) دوای بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئومێد ئیبراهیمی لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگ کراوە و هەر لەوێ دەستبەسەر کراوە.


هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئومێد ئیبراهیمی لەبەردەستدا نییە.

ناوبراو پێشتر و مانگی پووشپەڕی ٢٧١٨ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەر و دوای ٤٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

ئومێد ئیبراهیمی لە کۆتایی ساڵی ٢٧١٨ لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و دواتر ئەو سزایە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٢ ساڵ کەم کرایەوە.

ناوبراو مانگی خەرمانانیی ساڵی ٢٧١٩ بە مەبەستی تێپەڕکردنی ماوەی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ گوازرایەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە