دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتی لە هەورامانی تەخت

00:51 - 10 May 2019

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا دوو لاوی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی بەخش (ناحیە)ی هەورامانی تەختیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە (١٨ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٨ی مەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا چوونەتە گوندی ژیوار سەر بە بەخشی هەورامانی تەخت و دوو لاویان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە سەوڵاوا، ناسنامەی ئەو دوو لاوە کوردەی ”محەمەد ڕەشید ئەداک“ و ”نازدار ئەداک“ ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکەی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.