دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتی کورد لە مەهاباد

16:54 - 11 July 2019

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دوو هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە (١٥ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ٦ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی”شێرکۆ عەباسی تاهیر و هوشیار ئەمینی” و هەردوویان دەستبەسەر کردوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر و دواتر ماڵی شەخسی ئەو دوو هاووڵاتیە لەلایەن پشکێندراون.

دوای دوو حەفتە لە دەستبەسەرکرانی ئەو دوو کەسە  و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنوسیان لەبەر دەستدا نیە.