دەستبەسەر کرانی سێ لاوی کورد لە مەریوان

دەستبەسەر کرانی سێ لاوی کورد لە مەریوان

13:58 - 12 November 2020

 

هەنگاو: سێ لاوی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٨ی شەوی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١١ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای مەریوان به حەوت ئۆتۆمبێل گوندی سەردۆش سەر بەو شارەیان گەمارۆ داوە و ترس و دڵەڕاوکێیان خستووەتە ناو دڵی خەڵک و لەئاکامدا سێ لاوی خەڵکی گوندەکەیان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە مەریوان ناسنامەی ئەو سێ لاوە دەستبەسەر کراوەی موحسین ڕەسائی تەمەن ٢٠ ساڵ، ئاراس قادری تەمەن ٢٢ ساڵ و سەلاح پوورکەیوان تەمەن ٢٤ ساڵ ڕاگەیەنادووە کە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی هەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراوەنەتە پاڵ ئەو سێ لاوە مەریوانیە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.