دەستبەسەر کرانی ٣١ هاووڵاتیی کورد لە مانگی ئۆکتۆبری ٢٠٢١ دا
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم دەستبەسەر کرانی ٣١ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئ
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم دەستبەسەر کرانی ٣١ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، و چالاکی مەدەنی و مەزهەبی تۆمار کراوە و ٩ چالاکیش سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبری ٢٠٢١ دا، لانیکەم ٣١ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢٨ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت و ٢ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵانیش دەستبەسەر کراون.
زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگاکانی ئورمیە دەستەبەسەر کراون کە ١٩ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ١١ هاووڵاتی لە پارێزگای سنە و هاووڵاتییەک لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە.
لە مانگی ڕابردوودا سێ چالاکی ژن، مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵان و منداڵێکی ٤ ساڵان و هەروەها مامۆستایەکی قوتابخانە دەستبەسەر کراون. دوو کەسیان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەیان دەستبەسەر کراون.
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە مانگی ئۆکتۆبری ئەمساڵدا لانیکەم ٩ چالاکی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرجەم سزای ٢١ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.