دەستبەسەر کرانی ٤١ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی مانگی دێسامبری ٢٠١٩ دا

دەستبەسەر کرانی ٤١ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی مانگی دێسامبری ٢٠١٩ دا

13:31 - 31 December 2019

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زاییینی دا لانیکەم ٤١ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و کرێکاری لەلایەن دام و دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی دێسامبری ٢٠١٩ (مانگی ١١ی زایینی)، لانیکەم ٤١ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،لەو ماوەیەدا ٣ ژن و مێرمنداڵێکیش دەستبەسەر کراون.

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان

چالاکانی سیاسی: ٣٣ حاڵەت کە دەکاتە ٨٠.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکانی مەدەنی: ٦ حاڵەت کە دەکاتە ١٤،٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکی کرێکاری: ٢ حاڵەت کە دەکاتە ٥٪  ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای سنە: ١٣ حاڵەت.

پارێزگای ئورمیە: ٩ حاڵەت.

پارێزگای کرماشان: ١٨ حاڵەت.

پارێزگای ئیلام: ١ حاڵەت.