دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لە کرماشان

دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لە کرماشان

07:53 - 17 June 2020


هەنگاو: هێزە ئەمنییەکان لە شاری کیەڵان (گیلانی ڕۆژئاوا) سەر بە پارێزگای کرماشان چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشممە ٢٦ی جۆزەرسانی ٢٧٢٠ (١٥ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی کیەڵان بە ناوی ”سەڵمان ئولفەتی“ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشانەوەدەستبەسەر کراوە.


هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەو چالاکە مەدەنییە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.


سەلمان ئولفەتی یەکێک چالاکانی مەدەنی و خێرخوازانی شاری کیەڵان بووە کە بەردەوام لە هەوڵە خێرخوازییەکانی ئەو شارەدا پێشقەدەم بووە.