دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتی کورد لە سەقز

12:38 - 6 December 2019

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز چوار هاوڵاتی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارسەممە ١٣ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (٤ی دسامبری ٢٠١٩), هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز لە گەرەکی تازاوای ئەو شارە، چوار هاووڵاتییان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

ناسنامەی ئەو چوار هاووڵاتییە” نافێع مینایی” “یاسین خەیری”، “ئیبراهیم حسەین نەژاد” و “مستەفا خەیری” ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.