دە کەس لە ئێران لەسێدارە دران

10:13 - 24 خەزەڵوەر 2718

 

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو حوکمی سێدارەی دە هاووڵاتی لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کراوە کە کەسێکیان کورد بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ١٤ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شار ئەزنا سەر بە پارێزگای لوڕستان لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری شاری کەرەج بەڕێوە چوو.

ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی پارێزگای کوڕستان ”سام سەگوەند“ ڕاگەیەندراوە کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

لەلایەکی دیکەوە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردوەتەوە کە هەمان ڕۆژ ٧ بەندکراوی دیکە بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست و دوو بەندکراویش بە تۆمەتی گەندەلی ئابووری هەر لەو بەندیخانەیە لە سێدارە دراون.