راپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ئەردەبیل کە بە ٥ ساڵ بەندکران حوکم دراوە

راپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ئەردەبیل کە بە ٥ ساڵ بەندکران حوکم دراوە

18:46 - 24 March 2020


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناو " حەسەن جووجە گەڵوانی" ماوەی دوو ساڵە لە بەندیخانەیە و بە ١٥ ساڵ بەندبوون سزا دراوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەردەبیلە. هەواڵی دەستبەسەربوون و دەرکردنی سزا بۆ ناوبراو تا ئێستا بە میدیایی نەکراوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حەسەن جووجە گەڵوانی، خەڵکی پیرانشار و ئەندامی سوپای پاسداران و فەرماندەی پایەگایەکی سوپا لە سەرسنوور بووە. ناوبراو رۆژی شەممە ٢٩ ی بانەمەڕی ٩٧، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتی سوپای ئورمیەوە دەستبەسەر کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی راگەیاند کە، حەسەن جووجە گەڵوانی لە لایەن دادگای نیزامیی ئورمیە بە تۆمەتی" سیخوڕی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" حوکمی ٥ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ بەندیخانەی ئەردەبیلی بە سەردا سەپاوە.

حەسەن جووجە گەڵوانی، رۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ٩٧، گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەردەبیل و تا ئێستا مۆڵەتی چاوپێکەوتنی پێ نەدراوە.

شایانی باسە هەواڵی دەستبەسەرکران و حوکم درانی ناوبراو تا ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە و هەنگاو یەکەم سەرچاوەیە کە کە بڵاوی دەکاتەوە.