سامان جرجیس ڕەپێری کرماشانی دەستبەسەر کرا + ڤیدیۆ

20:54 - 27 February 2019

 

هەنگاو:یەکێک لە هونەرمەندانی ڕەپێری خەڵکی کرماشان کە بە هۆی ئەو گۆرانیانەی کە سەبارەت بە کوردستان دەیخوێنێ ناوبانگی دەرکردووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئیتلاعاتیەکانی کرماشان ڕۆژی شەممە (٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ٢٦ی ژانویە ٢٠١٩) سامان  بێهفەر  ناسراو بە "سامان جرجیس"، شاعیر و گۆرانبێژی خەڵکی کرماشانیان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزی لە بنەماڵەی جرجیس، بنەماڵەی ئەو هونەرمەندە ئەمڕۆ چوارشەممە (٨ی ڕەشەمە) توانیویانە چاویان بە ناوبراو بکەوێت.

هەمان سەرچاەە ڕایگەیاند سامان جەرجیس بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگەی خوێندنی دوو گۆرانی“سنە دژ“ کە دوای گیان لەدەستدانی دەیان هاووڵاتی خەڵکی سنە بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی نێوان پاسێک و نەوت هەڵگرێک  و گۆرانی“شەرمەندە“ بۆ قوربانیانی بومەلەرزەی کرماشان، دەستبەسەر کراوە.

سامان جەرجیس سەرەڕایی چالاکی لە بواری  موسیقای ڕەپ، شێعریشی بە زمانی کوردی کەلهوڕی بۆ هونەرمەندە گۆران بێژەکانی کرماشانی ئامادە کردووە.