سمکۆ مەعروفی بە تۆمەتی شەرمەزارکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزانی شاری بۆکان لەلایەن دادگای ئەو شارەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

٢٣ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٠:٢٧

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزانی شاری بۆکان لەلایەن دادگای ئەو شارەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی چوارشەممە ٢٠ سەرماوەزی ٢٧١٩(١١ی دێسامبری ٢٠١٩) سمکۆ مەعروفی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بەسەدا سەپێندرا.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی تێکدانی تەکووزی کۆمەڵگا لە ڕێگەی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دژ بە هێڕشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و چالاکی ژینگەپارێزی بەسەر سمکۆدا سەپێندراوە.

سمکۆ مەعرووفی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی رەزبەر  (١٤ی ئۆکتۆبر) لەگەڵ سێ چالاکی دیکە بە ناوەکانی شاهۆ خزری، هۆمان فەیزی و هاوژینەکەی بە ناو ژاکا ئیسماعیلپور دەستبەسەر کرابوون.

ئەو چوار چالاکە رۆژی دووشەممە ٦ی خەزەڵوەر (٢٨ی ئۆکتۆبر) دوای دوو هەفتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە