سێ پەناخوازی مەریوانی لە یۆنان مانیان لە خواردن گرتووە

21:49 - 31 October 2019

 

هەنگاو: سێ پەناخوازی خەڵکی مەریوان کە دوو مانگ پێش لە یۆنان دەستبەسەر کراون، مانیان لە خواردن گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێ پەناخوازی خەڵکی مەریوان لە ڕۆژی سێشەممە ٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٢٩ی حۆکتۆبری ٢٠١٩)، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەڕبڕین بە چارەنووسی نادیاری خۆیان لە بەندیخانەی کورینتووسی یۆنان مانیان لە خواردن گرتووە.

ئەو سێ پەناخوازە بە ناوەکانی ”سەلاح نیکخا“، ”سەعدی کاکاخانی“ و ”عەلی دەستوور“ دوو مانگ پێش لە ئاوەکانی یۆنان لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی شاری کۆرینتووس گوازراونەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەوان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دیار نەبوونی چارەنووسیان لەو بەندیخانەیە و دخی نالەباری شوێنی ڕاگیرانیان ماوەی سێ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە.