سێ چالاکی کرێکاری لە سنە ئازاد کران

16:50 - 25 بانەمەڕ 2718

 

هەنگاو: سێ چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە دوایی ئەوەیکە بۆ بەندیخانەی ئەم شارە گوازرانەوە ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ،نیوەڕۆیی ئەمرۆ سێشەممە (٢٥ی بانەمەڕی ٢٧١٨/ ١٥مەی ٢٠١٨) ئەمیر شەهابی، یەدی سەمەدی و ئارمین شەریفە لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی سنە لە بەندیخانە ئازاد کران.

ئەمیر شەهابی و یەدی سەمەدی ڕۆژی سێشەممە (١١ی بانەمەڕی/١ی مەی) هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی کرێکار و ئارمین شەریفە لە ڕێکەوتی (١٧ی بانەمەڕ/٧ی مەی) لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێران لەشاری سنە دەستبەسەر کرابوون.

ئەم سێ چالاکە کرێکاریە ڕۆژی ڕابردوو لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە گوازربوونەوە.