سێ کرێکار لە بەرانبەر ئیدارەی ڕێگاوبانی کرماشان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا

سێ کرێکار لە بەرانبەر ئیدارەی ڕێگاوبانی کرماشان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا

20:43 - 8 June 2021

 

هەنگاو: سێ کرێکاری خەڵکی کرماشان لە پێش بینای ئیدارەی ڕێگاوبانی کرماشان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٨ی ژوئەنی ٢٠٢١)، سێ کرێکار بە نیشانەی ناڕەزایەتی دربڕین بە پێنەدانی مووچەکەیان لە پێش ئیدارەی ڕێگاوبانی کرماشان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ کرێکارە مووچەی چەند مانگی خۆیان لە خاوەن گرێبەستەکانی ئیدارەی ڕێگاوبان وەرنەگرتووە و هەر بەو هۆیەشەوە ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەرداوە.

ئەو سێ کرێکارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی فریاکەوتن ڕزگار کراون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان گوازراونەتەوە.