سەپاندنی سێ حوکمی سێدارە و حەوت سەدە بەندکران بە سەر ١٦٦ هاووڵاتیی کورد لە ٢٠١٩ دا+ لیستی ناوەکان و حوکمەکان

14:38 - 9 January 2020

 

هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینیدا دەیان هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی، مەدەنی و کرێکاری لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارە، بەندکران و لێدانی قامچییان بە سەردا سەپاوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٩ی زایینیدا، لانیکەم ١٦٦ چالاکی سیاسی، مەدەنی، مەزهەبی و کرێکاری کورد لەلایەن  دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارە، بەندکران،لێدانی قامچی و پێبژاردنی پارەیان بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٣ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەزهەبی حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و ١٦٣ هاووڵاتیی دیکە سەرجەم حوکمی ٧٠٩ ساڵ و ٨ مانگ بەندکرا و لێدانی ٦٤٢ قامچییان بەسەردا سەپاوە.

 

جیاکردنەوەی حوکمەکان بە پێی تۆمەتەکان

چالاکانی سیاسی: ١٤٢ حاڵەت، ٢ سێدارە، ٦٥٨ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران و لێدانی ٦٤٢ قامچی

چالاکانی مەدەنی: ٨ حاڵەت، ١٣ ساڵ و ٣ مانگ بەندکران

چالاکانی مەزهەبی: ٧ حاڵەت، یەک حوکمی سێدارە و ٢٨ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران

چالاکانی کرێکاری: ٩ حاڵەت، ٨ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران

 

سەپاندنی حوکمی بەندکران بەسەر مێرمنداڵێک و ٧ چالاکی ژن

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی ساڵی ٢٠١٩ی زایینیدا، مێرمنداڵێکی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێران حوکمی ٥ ساڵ بەندکران و ٧ چالاکی ژنیش سەرجەم حوکمی ١٧ سال و ٦ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

 

بۆ داونلۆدی فایلی  PDFی لیستی ناوەکان و حوکمەکان لێرە کلیک بکەن

 

کەڵک وەرگرتن لەم ئامارە بە مەرجی ئاماژە بە ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە