شنە ئەحمەدی بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکی دەستبەسەر کرا

شنە ئەحمەدی بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکی دەستبەسەر کرا

22:57 - 8 January 2022

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە کە پێشتر بە تۆمەتی هاوکاری حیزبێکی کوردستانی سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٨ی ژوئیەی ٢٠٢٢)، شنە ئەحمەدی تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی پاوە دوای بانگ کران بۆ دادگای ئەو شارە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای سێ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەحمەدی، شنە ئەحمەدی دوای دەستبەسەر کران بۆ ناوەندی چاکساسی و بارهێنانی کرماشان گوازراوەتەوە.

هەنگاو زانیویەتی کە شنە ئەحمەدی ساڵی ڕابردوو چووەتە باشووری کوردستان و بۆ ماوەیەک ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و دوای جیا بوونەوە لەو حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ زێدەکەی خۆی.

ناوبراو دواجار لەلایەن دادگای شۆڕشی پاوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە کە ئەو سزایە لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ ٩١ ڕۆژ بەندکران کەم کرایەە.