شەوی خوێناوی کۆڵبەران لە سنووری نەوسوود، ١٢ کۆڵبەر بریندار کران

شەوی خوێناوی کۆڵبەران لە سنووری نەوسوود، ١٢ کۆڵبەر بریندار کران

23:38 - 17 April 2022

 

هەنگاو: لانی کەم ١٢ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران و بەمەش لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا لانی کەم ٢١ کۆڵبەر لە سنوورە بریندار کراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆتاییەکانی شەوی یەکشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢) ١٧ی ئەپریلی ٢٠٢٢)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود ژمارەیەک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژ و لانی کەم ١٢ کۆڵبەر بریندار بوون .

ناسنامەی ئەم ١٢ کۆڵبەرە حەسیب عەزیزی خەڵکی گوندی «شمشێڕ» سەر بە شاری پاوە، ساسان خانی خەڵکی سەلاسی باوەجانی، عوسمان شامورادی، موبین مورادی، سەعدوڵڵا حوسێنی، زانیار ڕەحمانی، وەزیر مستەفایی،، مەحموود تاوگۆزی، عەبدوڵڵا ساسلی، مەهدی  (نازناو نادیار)، نامدار حوسێنی و حەبیب (نازناو نادیار) خەڵکی جوانڕۆ ڕاگەیەندراوە.

، سعدالله حسینی، زانیار رحمانی، وزیر مصطفایی، محمود تاوگوزی، عبدالله ساسلی، مهدی (فامیلی نامشخص)، نامدار حسینی و حبیب (فامیلی نامشخص) اهل جوانرود عنوان شده است.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم کۆڵبەرانە بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لێکراوە و مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی «قودس» لە شادی پاوە گوازراونەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا لانی کەم ٢١ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێکراون.