شەڕ لە کوردستان، ڕاپۆرتی ئاماری هەنگاو لە سەر شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی ساڵی ٢٠٢٠ کوردستان + خشتەی شەڕەکان

هەنگاو: لەماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی و بە هۆی شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان حیزب و لایەنە کوردستانییەکان و هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێ

٨ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٢:٢٢

 

هەنگاو: لەماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی و بە هۆی شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان حیزب و لایەنە کوردستانییەکان و هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نزیکەی ٥٠ کەس گیانیان لە دەست داوە و یان بریندار بوون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ساڵی ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٢٣ تێکهەڵچوون لە کوردستان ڕووی داوە کە ١٠ حاڵەت کەمتر بووە لە ساڵی ڕابردوو.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونانەدا ١٧ ئەندامی سپای پاسداران، هێزی ئینتزامی و ئەندامی بەسیجی ئێران کوژراون و لە بەرانبەردا ١١ ئەندامی حیزبە کوردستانییەکان و ئەندامێکی ڕێکخستنی ئەو حیزبانە گیانیان لە دەست داوە.


هەروەها گریلایەکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە بە دیل گیراون .

زیاترین تێکهەڵچوون لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە کە لە کۆی ئەو ٢٣ تێکهەڵچوونە ١٣ حاڵەتی لە پارێزگای سنە ڕووی داوە. لە پارێزگای ئورمیەش ١٠ حاڵەتی تێکهەڵچوون تۆمار کراوە


جیاکردنەوەی تێکهەڵچوونەکان
لە کۆی ئەو تێکهەڵچوونانە پژاک و پ ک ک  بەرپرسیارێتی ١٠ تێکهەڵچوونیان بە ئەستۆ گرتووە، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و گرووپەکانی نزیک لەو حیزبە (هەڵۆکانی زاگرۆس) ٦ تێکهەڵچوونیان ئەنجام داوە.

هیچ حیزب و لایەنێک بەرپرسیارێتی ٧ تێکهەڵچوونی دیکەی بە ئەستۆ نەگرتووە. بەڵام بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی هەنگاو ئەو ٧ تێکهەڵچوونە کە هەمووی لە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاو کراوەتەوە لەلایەن هێزەکانی نزیک لە پژاک و حدکا ئەنجام دراون.


قوربانیانی لایەنە سیاسیەکان

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ئەنجامی ئەو ٢٣ تێکهەڵچوونەدا ١١ گریلای پژاک و پ ک ک و ئەندامی نهێنی پژاک گیانیان لە دەست داوە.

میدیاکانی نزیک لە پ ک ک و پژاک لەو ١٢ کەسە تەنیا ناسنامەی پێنج کەسیان بڵاو کردووەتەوە و بە فەرمی ڕایانگەیاندووە کە ناوەکانیان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی هەنگاو تۆمار کراوە.

هەروەها، بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢٠ دا لانیکەم ١٠ گریلای پژاک لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای سلێمانی هەرێمی کوردسان بە هۆی بوردمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیاوە گیانیان لە دەست داوە.


تۆپباران و هێرشی ئاسمانی

لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠دا هێزەکانی سپای پاسداران ١٦ جار بەرزاییەکانی کوردستانیان تۆپباران کرد و دوو ژاریش بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بنکەکانی حیزبەکانی ئۆپۆزێسیۆنی حکوومەتیان لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان کردە ئامانج.
لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانانە هاووڵاتییەکی مەدەنی لە دیواندەرە بریندار بووە.


لە ساڵی ڕابردوودا ١٥ لاوی ڕۆژهەڵاتی لە باکوور، ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان گیانیان لە دەست داوە

بە پشتبەستن بە ئاماری هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠ دا، ١٥ گریلای خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و حیزبەکانی نزیک لەو حیزبە، لە باکوور، باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان گیانیان لە دەست داوە.

پارتی کرێکارانی کوردستان گیان لە دەست دانی ئەو ١٥ گریلایە بە فەرمی لە میدیاکانی خۆی بڵاو کردووەتەوە.


بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی کە دەست هەنگاو کەوتووە و ئەو لێکۆڵینەوانەی کە ئەنجاممان داوە، وەک هەنگاو پشتڕاستی دەکەینەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هێشتاش پێبەندی مافەکانی پشتیوانی چاوەدێر لە شەڕە چەکدارییە نێوخۆییەکاندا و یاسا بنەماییە مرۆڤددۆستانەکان وەکوو قەدەغە کردنی بەکار هێنانی چەک و چۆڵی تەقینەوەی و هەروەها جیاکردنەوە حەشیمەت و شوێنی ناسەربازی لە ئامانجە سەربازییەکان نییە.

داگرتنی فایلی PDF

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە