عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز دەستبەسەر کرا

عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز دەستبەسەر کرا

18:24 - 30 April 2022

 

هەنگاو: شەممە ١٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

لە درێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ چالاکانی کرێکاری و مەدەنی کورد لە بەرەبەری ١ی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار، ئەمڕۆ شەممە ١٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری ناسراوی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر ٣ی کاتێک عوسمان ئیسماعیلی ویستوویەتی بەرەو ماڵ بچێتەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر کراوە.

هەنگاو زانیویەتی کە کاتژمێر ١٠ی بەیانیش ١١ کەس لە هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە کرێکارییە و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بە سەر هەندێک کەرەستەی تایبەتی ناوبراودا گرتووە.

عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری ناسراوی خەڵکی سەقز لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.