لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد لە کەرەج

لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد لە کەرەج

09:12 - 15 June 2022


هەنگاو: چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ سزای سێدارەی لانی کەم ٨ بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ڕەجایی کەرەج جێبەجێ کرا کە هەتا ئێستا ناسنامەی سێ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و لەو سێ کەسەش دوو کەسیان کورد بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەلی غوڵامی تەمی ٢٤ ساڵ خەڵکی شارۆچکەی سەرفیروز ئاوای پارێزگای کرماشان یەکێکی دیکە لەو کەسانەیە کە سزاکەی ئەمڕۆ جێبەجێ کراوە.
هەنگاو پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە محەممەد شوکریان تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام سزاکەی جێبەجێ کراوە.

ناسنامەی یەکێکی دیکە لەو کەسانەی کە لە سێدارە دراوە ئەمیر جەعفەری ڕاگەیەندراوە و هەتا ئێستا ناسنامەی پێنج کەسی دیکە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.