جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی محەممەد شوکریان تەمەن ٢٥ ساڵ کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای س

٢٥ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٠:٣٤

 

هەنگاو: چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی محەممەد شوکریان تەمەن ٢٥ ساڵ کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەممەد شوکریان خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام بووە کە ٣ ساڵ پێش لە شاری تاران لە حاڵێکدا لەگەڵ هاوڕێیەکی سەرقاڵی خواردنەوە کحولییەکان بوون، چەقۆیەکی بەرەو هاوڕێکەی فڕێ دراوە کە بووەتە هۆی کوژرانی.

محەممەد شوکریان سێ ساڵ پێش و دوای ئەوەیکە خۆی ڕادەستی هێزە ئینتزامییەکان کردبوو و ڕاگەیاندبوو کە بە ئەنقەست هاوڕێکەی نەکوشتووە، بەڵام لەلایەن دەزگای دادوەری سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن سزای سێدارەی چەندین هاووڵاتیی دیکە لەم بەندیخانە بەڕێوەچووە کە تا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە