لەسێدارە دانی ٥٢ هاووڵاتیی کورد لە ساڵی ٢٠١٩ دا + لیستی ناوەکان

12:42 - 6 January 2020

 

هەنگاو: لەماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی لانیکەم ٥٢ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو کەمی کردووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٩ی زایینیدا لانیکەم ٥٢ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگاکانی ئیلام، لوڕستان، کرماشان، سنە، ئورمیە و خوراسان لەسێدارە دراون کە ناسنامەی ٤٦ کەسیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە و ناسنامەی ٦ کەسیان ڕوون نەبووەتەوە.

ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٨ کە حوکمی سێدارەی ٧٠ هاووڵاتیی کورد جێبەجێ کرابوو ١٨ حاڵەت واتە ٢٦٪ کەمی کردووە.

 

لە سێدارە دانی دوو مێرمنداڵ و ٤ ژن

لەماوەی ساڵی ٢٠١٩ دا حوکمی سێدارەی دوو لاوی کورد کە لەتەمەنی مێرمنداڵی (ژێر ١٨ ساڵ) تووشی تاوان ببوون لە بەندیخانەکانی ئیلام و کرماشان و حوکمی سێدارەی ٤ ژن لە بەندیخانەکانی سنە ، ئورمیە (٢ حاڵەت) و مەهاباد جێبەجێ کراوە.

 

جیاکردنەوەی تۆمەتەکان

لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینیدا هاووڵاتیانی کورد تەنیا بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) و تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان  لەسێدارە دراون.

کوشتنی ئەنقەست: ٤٧ حاڵەت کە دەکاتە ٩٠٪ی کۆی حاڵەتەکان

ماددە سڕکەرەکان: ٥ حاڵەت کە دەکاتە ١٠٪ی کۆی حاڵەتەکان

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ١٩ حاڵەت کە دەکاتە ٣٦.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان

پارێزگای کرماشان: ١١ حاڵەت کە دەکاتە ٢١٪ی کۆی حاڵەتەکان

پارێزگای سنە: ٨ حاڵەت کە دەکاتە ١٥٪ی کۆی حاڵەتەکان

پارێزگای ئیلام: ٧ حاڵەت کە دەکاتە ١٣.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان

پارێزگای لوڕستان: ٤ حاڵەت کە دەکاتە ٩٠٪ی کۆی حاڵەتەکان

پارێزگاکانی خوراسانی ڕەزەوی و باکوور: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ٦٪ی کۆی حاڵەتەکان

 

بۆ داگرتنی فایلی PDF ی لیستی ناوەکان لێرە کلیک بکەن

کەڵک ورگرتن لە ئامارە بە مەرجی ئاماژە بە ناوی سەرچاوە ڕێگەپیدراوە