لە ساڵێکدا ١٣ مامۆستای قوتابخانە و زانکۆ لە کوردستان دەستبەسەر کراون

21:52 - 3 October 2019

 

هەنگاو: لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ١٣ مامۆستای قوتابخانە و زانکۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە کوردستان دەستبەسەر کراو و سێ مامۆستاش سەرجەم حوکمی ٨ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای پاییزی ٢٧١٨ هەتا سەرەتای پاییزی ٢٠١٩ لانیکەم ١٣ مامۆستای قوتاببخانە و زانکۆ لە کوردستان دەستبەسەر کراون کە بەشێکیان حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە و بەشێکیان هێشتا لە بەندیخانەن.

ناوی ئەو مامۆستایانەی کە دەستبەسەر کراون بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ محەمەد ساڵح شەکەری خەڵکی سەقز

٢_ خالید غەفووری خەڵکی ڕەبەت

٣- هیوا حەفید خەڵکی مەهاباد

٤_ ئومید شامحەمەدی خەڵکی دیواندەرە

٥- مێهرانە محەمەدی خەڵکی سنە

٦_ حامید نەرگسی خەڵکی دیواندەرە

٧_ موختار ئەسەدی خەڵکی سنە

٨_ سومەیە وەیسمرادی خەڵکی جوانڕۆ

٩_ پەیمان نەقشبەندی خەڵکی ئورمیە

١٠_ یاسر ئەمینی ئازەر خەڵکی مەهاباد

١١_ ڕەشید کورمانج خەڵکی بۆکان

١٢_ ائیبراهیم سداقەت خەڵکی فارووج

١٣_ هووشەنگ کۆشکی خەڵکی خوڕەمئاوا

 

هەروەها سێ مامۆستا لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە سەرجەم ٩ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١- عەتائوڵڵا ئەحسەنی خەڵکی دیواندەرە حوکمی ٧ ساڵ بەندکران

٢_ ائومید شامحەمەدی خەڵکی دیواندەرە حوکمی ١ ساڵ بەندکران

٣_ یاسر ئەمینی ئازەر خەڵکی مەهاباد حوکمی یەک ساڵ و ٣ مانگ بەندکران