منداڵێکی ١٣ ساڵە لە ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

منداڵێکی ١٣ ساڵە لە ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

20:27 - 24 July 2022


هەنگاو: یەکشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵی خەڵکی گوندی چاوڕەش سەر بە شاری ئورمیە بە ناوی مەتین مستەفایی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٤ی جولای ٢٠٢٢) هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مەتین مستەفایی لە کاتێکدا لە ماڵەوە تەنیا بووە خۆی هەڵواسیوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەم منداڵە ١٣ ساڵە لە بەر دەستدا نییە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتایی ساڵی ٢٧٢٢ تا ئێستا (٤ مانگ) لانی کەم ٣٠ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ (٢١ کوڕ و ٩ کچ) لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. ئەم ئامارە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ١٥ حاڵەت واتە ١٠٠٪ زیادی کردووە.