ناسنامەی ١١ کەس لە گیراوانی ناڕەزایەتییەکانی کوردستان ئاشکرا بوو

13:53 - 21 November 2019

 

هەنگاو: دوای دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکان لە شارەکانی کوردستان هاوکات لەگەڵ باقی شارەکانی دیکەی کوردستان، زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی شەممەوە زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کرماشان، جوانڕۆ، سنە، مەریوان و بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

هەتا ئێستا ناسنامەی ١١ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

جوانڕۆ

١_ شەعبان موریدی ٢_ ڕێبوار سەید ڕوستەمی ٣_ وەحید عەبدی ٤_ ئەمجەد شامحەمەدی ٥_ عومران وەلەدی ٦_ ماکوان سلیمانی ٧_ ئەرکان سلەیمانی ٨_ لوقمان سولەیمانی ٩_ فەرید مەحموودی (ڕوانسەر)

مەریوان

١_ مەیسەم محەمەدی ٢_ لوقمان خوڕاب (سەوڵاوا)

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵانە چارەنووسی دەستبەسەر کراوەکان نادیارە.