هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت کە دوو مانگ پێش دەستەبسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

٧ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٠:٠١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت کە دوو مانگ پێش دەستەبسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٢٦ی ژانویەی ٢٠٢٠(، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٨ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”دارا ڕەشیدی“ بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دارا ڕەشیدی ٥٥ ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە تۆمەتی ”هاوکاری لەگەل حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران“ دەستبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە لەدرێژەدا ڕایگەیاند کە، دارا ڕەشیدیدوای دەستبەسەر کراب بۆ دەستبەسەرگەی ”سپای ئەلمەهدی“ ئورمیە گوازراوەتەوە و هەتا کاتی گواستنەوەی بۆ بەندیانەی ئورمیە لەژێر ئەشکەنجە لێپرسیەنوە بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە