هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت لەلایەن ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کراوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت لەلایەن ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کراوە

15:06 - 12 August 2020


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت زیاتر لە دوو حەوتوویە کە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٢٩ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ”بێورانی خواروو“ سەر بە شاری سەردەشتیان بە ناوی ”خدر عەزیزی“ دەستبەسەر و بۆ ئورمیەیان گواستووەتەوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای تێپەڕینی دوو حەفتە لە دەستبەسەر کرانی خدر عەزیزی و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکی، هێشتا چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە نادیارە.


خدر عەزیزی کرێکار و باوکی دوو منداڵ بووە و هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.