هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ دەستبەسەر کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ دەستبەسەر کرا

17:19 - 18 October 2020

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ ئورمیە بەڕێ کراوە. 

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی پێنجشەممە ٢٤ی رەزبەری ٢٧٢٠( ١٥ی ئوکتوبری ٢٠٢٠) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ هاووڵاتییەکیان بەناوی" مەلا جەمشید حەمیدی" خەڵکی گوندی "شاوانە" دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جەمشید حەمیدی بە تۆمەتی "هاوکاری لە گەڵ حیزبێکی کوردستانیی دژبەری حکوومەت" دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە هێزە ئەمنییەکان هاوکات لە گەڵ دەستبەسەرکردنی جەمشید حەمیدی، ماڵەکشیان پشکنیوە.