هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان دەستبەسەر کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان دەستبەسەر کرا

12:43 - 11 June 2020


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٨ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان بە ناوی ”خەیرەت پەروازە“ تەمەن ٣٠ ساڵ دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.


دوای چوار ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی چارەنووسی نادیارە.