هاووڵاتییەکی کورد لە ئورمیە دەستبەسەر کرا

11:34 - 13 سەرماوەز 2718

 

هەنگاو:هاوڵاتیەکی کورد لە ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١٢ی سەرماوەز ٢٧١٨/ ٣ی دێسامبری ٢٠١٨) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کرد.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو هاووڵاتیە دەستبەسەر کراوەی”سەعید کاکایی” تەمەن ٢٥ ساڵ و کوڕی حەسەن ڕاگەیەندراوە.

ئەو هاوڵاتیە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

سەعیید کاکایی دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.