هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری نەوسوود دوو لاویان کوشت

13:14 - 27 October 2018

 

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران دوو لاوی کوردیان لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و تەرمەکانیشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرحڤی هەنگاو، کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە (٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێزکانی سپای پاسداران لە سەیرانگەی ”ئاویسەر“ لە قوڵایی یەک کیلۆمتری خاکی باشووری کوردستان نزیک شاری تەوێڵە، دەستڕێژیان لە دوو هاووڵاتیی کورد کردووە و کوشتوویانن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند ” ئەو هێزانە هاتوونەتە ناو خاکی باشووری کوردستان و تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان کە هەتا ئێستا ناسنامەکەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە، لەگەڵ خۆیان بردووە“. ئەو دوو کەسە خەڵکی سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان بوون

ئەو سەرچاوەیە لەدرێژەدا وتی کە ئەو دوو کەسە کۆڵبەر نەبوون و جلی ئاساییان لەبەر بووە و هەتا ئێستا نازانرێ کە سپای پاسداران لەبەرچی تەقەی لێیان کردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بەهەنگاو گەیشتووە، تەرمی ئەو دوو کەسە کە دەیان کوللە بەریان کەوتووە لەلایەن سپای پاسدارانەوە بۆ شاری پاوە گوازراوەتەوە.