هەفتەمین ڕۆژی مانگرتنی دوو مامۆستای دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان

هەفتەمین ڕۆژی مانگرتنی دوو مامۆستای دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان

23:58 - 7 May 2022

 

هەنگاو: شەممە ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا دوو مامۆستای دەستبەسەرکراوی مەریوانی و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای سنە (لقی مەریوان) ئەمڕۆ شەممە ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ هەفتەمین ڕۆژی مانگرتنیان لە یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی سنە تێپەڕاند.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند:» ئەم دوو مامۆستا کە هەردووکیان خانەنشینن و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجوومەنی مامۆستایانی پارێزگای سنە لقی مەریوانن، لە هەمان ڕۆژانی یەکەمی دەستبەسەرکرانیان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین مانیان لە خواردن گرتووە.

ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا کە هەر دوو تەمەن ٥١ ساڵانن ڕۆژی یەکشەممە ٢٧٢٢ هاوڕێ لەگەڵ شەعبان محەممەدی یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و دوای چەند ڕۆژ گوازراونەتەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە.

هەنگاو زانیویەتی هەندێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەم دوو مامۆستایە ئەمڕۆ لە پێش دادگای مەریوان کۆبوونەوەتەوە و داوای ئازادیی ئەوانیان کردووە.