هەنگاو ناسنامەی چوار گیراوەکەی کامیاران ئاشکرا دەکات

00:44 - 7 August 2019

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران لانیکەم ٤ هاووڵاتییان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی سێشەممە (١٥ی گەلاوێژ، ٦ی ئاگۆستی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کامیاران لانیکەم ٤ هاووڵاتی کوردیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر کردووە.

ناسنامەی ئەو چوار کەسە کە بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە بە شێوەی خوارەوەیە؛

بێهزاد کەمانگەر، ئارمان قەیتاسی ، بورهان کەمانگەر و سیروان مورادی.

بورهان و سیروان ئەندامی گرووپی موسیقای “کوراڵ” بوون و هەر چوار کەسیان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێژی کوردستانی دەستبەسەر کراون.