دەسبەسەر کرانی لانیکەم ٤ هاووڵاتی لە کامیاران
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران لانیکەم ٤ هاووڵاتییان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
١٥ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٣:١٧
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران لانیکەم ٤ هاووڵاتییان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی سێشەممە (١٥ی گەلاوێژ، ٦ی ئاگۆستی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کامیاران لانیکەم ٤ هاووڵاتی کوردیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر کردووە.
تا ئێستا ناسنامەی دوو کەس لە دەستبەسەرکراوان بە ناوی “بورهان کەمانگەر” و "سیروان مورادی" بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە کە ئەندامی گروپی موسیقای “کوڕاڵ”ن. هێزە ئەمنییەکان بورهانیان لە دووکانی خۆی (مۆبایل فرۆشی) و سیروانیان لە دوکانی پارچە فرۆشی و لە کاتی ئیش کردن دەستبەسەر کردووە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی دوو هاووڵاتی دیکە بۆ هەنگاو ڕوون نیە.